کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتیی به‌هۆی كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتیی به‌هۆی كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی سه‌قز

گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتیی به‌هۆی كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی سه‌قز

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و سه‌قز به‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ به‌ ویرووسی كۆرۆنا تووشبوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانیان لەدەستداوه‌. شایانی باسه‌، بە هۆی ڕێژەی زۆری تووشبوونی هاووڵاتییان بە ویرووسی کۆرۆنا له‌ شاری سەقز، هەتا ئێستا زیاتر له‌ ١٦ کەس لەو شارە بەم ویرووسه‌  گیانیان لەدەست داوە. لەلایەکی دیکەوە، ژنە تەمەن ٨٢ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، کە تووشی کۆرۆنا ببوو، گیانی لەدەست دا. ئەمە دووهەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان به‌هۆی كۆرۆنا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، له‌شاری بۆكانه‌.