کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ عه‌فرین

تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند

تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووه‌ته‌وه‌.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، سه‌رلەبەیانی ڕۆژی دوشەممە ٢١ی ڕێبه‌ندان، تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە لایەنی کەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە مه‌حه‌لییه‌كان، تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و شەقامی سەرەکیی ناوەندی عەفرینی بەرەو شارۆچکەی راجۆ کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون. شایانی باسه‌، دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێ له‌ برینداربووه‌كان ناجێگیره‌ و ئەگەری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ بچێته‌سه‌ره‌وه‌.