ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ڕامهۆرمۆز و تاران، سێ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕووداوی داڕمانی دیواره‌كانی كارخانه‌ی گه‌چی ڕامهۆرمۆز كرێكارێك و ئاگركۆژینهوهیهك گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو. هاوكات كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له پروژهی ڕێگای تاران ـــ شۆماڵ له كاتی كار كردن به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.