کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی نوورنیكێلی سیبێری

مرگ ۳ کارگر روسی در معدن نورنیکلِ

مرگ ۳ کارگر روسی در معدن نورنیکلِ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی خه‌زڵوه‌ر، سێ كرێكار له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێك له‌ مه‌عده‌نی “نوورنیكێل” له‌ ڕووسییه‌، به‌هۆی ژه‌هراوی بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نی “نوورنیكێل” گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری “پالادیم” له‌ جیهان و دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نیكێل له‌ سیبێرییه‌. ئه‌م سێ كرێكار له‌ قووڵایی ٨٠ میتری زه‌وی گیریان خواردووه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م سێ كرێكاره‌ به‌هۆی ژه‌هراوی بوونیان به‌ گازی مێتان تووشی ئه‌م ڕوواداوه‌ بوون.