به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی شه‌بسته‌ر و زه‌ڕین ده‌شت، سێ كرێكار تووشی ڕووداو هاتن و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، جووتیارێك له كاتی كار له زه‌وییه‌كه‌ی خۆی له زه‌ڕین ده‌شت له ئۆستانی فارس، به‌ربووه‌وه ناو چاڵێك و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری بیناسازیی ٤٣ ساڵ و ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری شه‌بسته‌ر له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ، به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه، كه‌وته ژێر دارووپه‌رووه‌وه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.