له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی به‌هارستان و ئیسفه‌هان، لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو هاتن و له ئه‌نجامیدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی بیناسازیی له شاری به‌هارستان له ئۆستانی گولستان، له‌كاتی كار به‌هۆی كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردوو گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری ڕێگای ئاسن به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی بیداد كه‌ریمی” له به‌شی گواستنه‌وه و “میلاد ڕه‌حیمی” كرێكاری به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی ڕێگای ئاسنی ئیسفه‌هان، له‌كاتی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارێكی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاریی سه‌ربه‌نده‌ر به‌هۆی داواكاری بۆ پێدانی پۆتینی تایبه‌ت، له لایه‌ن سه‌رپه‌ره‌شتی كرێكارانه‌وه درایه به لێدان و سووكایه‌تی پێكردن و له ئه‌نجامیدا ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه كراوه.