به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م سێ كرێكار له شاره‌كانی “مه‌نجیل، خومه‌ینی شار و ورمێ” ڕۆژی چوارشه‌ممه تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌زگای پرس له كارخانه‌ی گۆڕینی ڕۆنی “زه‌یتوونی گۆلچین” له شاری مه‌نجیل له ئۆستانی گیلان، به‌هۆی كه‌وتنه ناو ئه‌م ده‌زگایه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له خومه‌ینی شاری ئۆستانی ئیسفه‌هان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “دیار ئازه‌ر” دانیشتووی گوندی “قه‌سریگ”ی سه‌ر به شاری ورمێ، له‌كاتی كار له شاری ئه‌هواز تووشی به‌رق گرتوویی بوو و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا.