له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی خۆراسانی شۆمالی، شیراز و ته‌ورێز، لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له گوندی “خانله‌ق”ی سه‌ر به شارستانی شیروان له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له شیراز، به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌زگای باڵابه‌ر تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شاره‌داریی ته‌ورێز له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قامی ده‌ورووبه‌ری مه‌یدانی به‌سیجی ئه‌مشاره، تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.