به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٣ كرێكار له سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی “چرداول، تاران و مێهران” تووشی ڕووداو هاتن و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕووداوه، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی بیناسازیی له ئاوایی “چشمه ماهی” له شارستانی چرداول له ئۆستانی ئیلام به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر باڵابه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی شیركه‌تی په‌یمانی نۆژنكردنه‌وه و ڕاگرتنی هێڵه‌كانی مێترۆ، له‌كاتی نۆژنكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی مێترۆ، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی قه‌تار له‌م مه‌سیره به سه‌ختی برینداربوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی گوندی سرنی سەر بە شاری مێهران لە کاتی کار کردن لە کارگەیەکی بەرهەم هێنانی خشت بە هۆی بەربوونەوەی ئامێری گواستنەوەی خشت گیانی لە دەست دا.