ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداویی جیاجیا له شاره‌كانی ده‌ماوه‌ند و جه‌هرۆم، لانیكه‌م ٣ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، ٢ كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌كاتی كار له ناوچه‌ی “ئێستهلهك”ی ده‌ماوه‌ند به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ٣٨ میتری به سه‌ختی برینداربوون كه پاش ڕاگوێزرانیان بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی له یه‌كێك له كووره ئاههكییهكان له به‌شی “كۆردیان” له شارستانی جه‌هرۆم، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسید كه‌ربۆن، گیانی له‌ده‌ستدا.