له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له یه‌كێك له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی “خواف” له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و گوندی “ده‌روا” له ئۆستانی فارس، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی مه‌عده‌نی “پلاسری فه‌عال” له مه‌عده‌نی به‌ردی خواف له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌زگای “سپراتور” تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها جووتیارێك له نزیك گوندی “ده‌روا” له ئۆستانی فارس، له‌كاتی پشوودان له ناو خێوه‌ته‌كه‌یدا تووشی گازی گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.