له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له خۆراسانی شۆمالی، لانیكه‌م ٣ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌یمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێك له شارستانی بۆجنوورد له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر، به سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌كاتی كاری جۆشكاری له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری بۆجنوورد، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، شوانێك له به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی “كه‌رده‌ك” له ئاوایی مه‌هنان له شارستانی بۆجنوورد، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.