به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕابردوودا و له ئهنجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شارەکانی پاوە، سەردەشت و سەقز، لانیكهم سێ کرێکار لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی “شاخەوان فەتاحی” لەکاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری تاران بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە. ههروهها هەمان ڕۆژ، پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئیبراهیم چووپانی” لەکاتی کار کردن لە پرۆژەیەکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە دەستبەجی گیانی لە دەستدا. لە لایەکی دیکەوە، جووتیارێکی خەڵکی گوندی قاراوای سەقز بە ناوی “محەممەد حەبیبی” لە کاتی کار کردن بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەوە گیانی لە دەست دا.