له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی گه‌رمسار، ئه‌شته‌رجان و به‌نده‌رماه‌شه‌هر، سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نی ئیداره‌ی به‌رقی گه‌رمسار، له‌كاتی كار له‌سه‌ر تیربه‌رقێك، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێك له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌شته‌رجان له شارستانی فلاوه‌رجان سه‌ر به ئۆستانی ئیسفه‌هان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئاسنێك به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شیركه‌تی “ته‌سیساتی مه‌خازن و زه‌خیره‌سازیی” به‌نده‌رماه‌شه‌هر به ناوی “ئیبراهیم عه‌ره‌ب زاده” به‌هۆی گه‌رمای له‌ڕاده‌به‌رده بوورایه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.