له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی سه‌قز، بانه و سنه، لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، کرێکارێکی بیناسازیی خەڵکی گوندی “جەوشەن”ی سەقز بە ناوی “دلاوەر تەوحیدپەنا”، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردن‌دا، گیانی لەدەستدا. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کرێکارێکی دیکە بە ناوی “عوسمان حسێنی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێلوو”ی بانە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، “فەرهاد شاپەری”، کرێکاری بیناسازی کە چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە کاتی کارکردن لە بەرزایی بەرببووەوە، پاش چوار ڕۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیانی لەدەستدا.