به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر سێ كرێكار له سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی یه‌زد، لارستان و زه‌ره‌ندییه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ناوه‌ندێكی فه‌ڕش شۆری له شاری یه‌زد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو مه‌خزه‌نی ده‌زگای فه‌رش شۆری گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی له مه‌عده‌نێكی شاری زه‌ره‌ندییه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕووداوێكی دیكه، لاوێكی ١٤ ساڵ ته‌مه‌ن له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شارستانی لارستان، تووشی به‌رق گرتوویی هات و گیانی له‌ده‌ستدا.