له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٣ كرێكار له شاره‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ژووری نیگه‌هبانی له باغێك له‌شارستانی ساوجبڵاغ له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ده‌زگای درووستی كردنی “وایر” واته سیم و كابلی برق له یه‌كێك له كارخانه‌كانی ناوچه‌ی “باغ خه‌واس” له شارستانی وه‌رامین له ئۆستانی تاران، نیگه‌هبانی ئه‌م كارخانه‌یه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه، كرێكارێكی لاو له‌كاتی دامه‌زراندنی داربه‌ست تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.