ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٣ كرێكار له شاره‌كانی تاران، خوره‌م ئاباد و ساری، گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێكی لاو له كاتی نۆژنكردنه‌وه‌ی كوولێری ئاوی كارگایه‌كی سه‌نعه‌تی له مه‌سیری خاوه‌ران تاران به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له خوڕه‌م ئاباد كرێكارێكی بیناسازی له ته‌به‌قه‌ی پێنجه‌می واحیدێكی مه‌سكوونی نیوه‌كاره‌وه كه‌وته خوارێ و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا له “كیاسه‌ر”ی شارستانی ساری، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر، كرێكارێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.