بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩١٠ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا نزیکەی ١٠٠ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بهم ویرووسهوه توشبوون. هەرچەندە ئهم ویرووسه بەخێراى تەشەنە دەکات و ئامارى توشبوان بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە و ویرووسهكه بە “بکوژ” ناوبانگى دەرکردوە، بەڵام دیوى ئومێد بەخش ئەوەیە کە رێژەى ئەو کەسانەى چاکبونەتەوە زیاترە لەو رێژەیهیه كه بەهۆى ویرووسهكهوه گیانیان لەدەستداوە. ههتا ئێستا ٢ ههزار و ١٢٣ کەس چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتوە.