
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و ١٨١ تووشبووی دیكه‌ی ویرووسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ٧٧ هه‌زار و ٥٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه. هەر بەپێی ئامارە تەندروستییەکان لە کۆی نزیکەی چوار ملیۆن توشبوو یەک ملیۆن و ٢٩٥ هەزار و ٥٨ کەس لە ئەمریکا تومارکراون. هەروەها لەدوای ئەمریکا، وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا، بریتانیا، ڕووسییه، فەڕانسه، ئاڵمان، بڕێزیل، توركییه و ئێران دێت كه زۆرترین توشبووانیان تێدا تۆمار كراوه.
