بەپێی نوێترین ئامارهكانن ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٢٢ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ نزیکەى ٣٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٨١ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ڕۆژی هەینیش سێ هەزار و ٣٣٩ کەسی دیکە به‌م ویرووسهوه توشبوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا رایگه‌یاند: سێیه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته تۆماركراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تا ئێستا، ئه‌م ویرووسه له زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بەهۆى مەترسیی كۆرۆناوه بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە .