کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٦٠ كه‌س به‌هۆی پێشێل كردنی ئاگربه‌س له‌ سوورییه‌

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٦٠ كه‌س

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٦٠ كه‌س

هێزەکانی سوورییه‌ی دێمۆكرات رایگەیاندووه‌، توركییه‌ پابەندى ئاگربەست نەبووە و بەردەوامە لە پێشێلکردنی‌ ئاگربەستەکە و بەهۆى هێرشەکانیشەوە ٦٨ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هێزەکانی سوورییه‌ی دێمۆكرات هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگه‌یاندووه‌، سوپای‌ توركییه‌ و گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی‌ سەر بەو وڵاتە پابەندی‌ ئاگربەست نەبون‌ و بەردەوامن لەپێشێلکردنی‌ ئاگربەست و هەر ڕۆژێک لە شوێنێکه‌وه‌ هێرش دەکەن”. ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی‌ هێرش ‌و بۆردومانه‌كانى سوپاى توركییه‌ و چەکدارە توندڕەوەکان،‌ ٦٨ هاوڵاتی‌ مەدەنی‌ له‌ ناوچه‌ جیاوازەکانى ڕۆژئاوای‌ كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢١٤ کەسى دیکەش  برینداربوون، هه‌روه‌ها  ٦٤ هەزار هاوڵاتیش ئاواره ‌بوون”. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لە ڕێكه‌وتی ١٧ی‌ ئۆكتۆبری ئه‌مساڵ توركییه‌ رێککەوتنی‌ ئاگربەستی‌ لەگەڵ ئەمەریکا ئه‌نجامدا سەبارەت بەڕاگرتنى هێرشەکانى توركییه‌ بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان.