وته‌بێژ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاندووه، له سه‌رتاسه‌ری وڵات زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی و ساخته مه‌سمووم بوون و زیاتر له ٦٠٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌نسیم، غوڵام حسێن ئیسماعیلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ساز كرابوو، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به هۆی ژاهراویبوون به ئه‌لكۆلی “سپرتۆ”، به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌هۆی ئه‌و دهنگویهوه كه گوایه ئه‌لكۆلی “سپرتۆ” بۆ پاراستن له ویرووسی كۆرۆنای نوێ باشه و خه‌ڵكی ده‌یخۆنه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.