ڕاگهیهنهره فهرمییهكانی فلیپین ڕایانگهیاندووه، بەهۆی زریانی “فامکۆ”وە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوون. هاوکات، بە دەیان هەزار کەسیش بەهۆی مەترسی زریانەکەوە مال و حاڵییان جێهێشتووە.
لهم پێوهندهدا پۆلیسی فلیپین رایگەیاندووه، بەهۆی زریانی “فامکۆ”وە کە لە باکووری ڕۆژهەڵات روویداوە، ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەس بێسەروشوێن و هاوکات ٤٢ کەسیش برینداربوون. هەروەها زیاتر لە ٣٤٠ هەزار هاوڵاتیش بەهۆی زریانکەوە زیانیان پێگەشتووە. ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لە قوربانییەکان لە پارێزگاکانی “کاگایان، ئیسابێلا و نوڤا ڤیزکایا بوون. شایانی باسه، به هەزاران هاوڵاتی بەهۆی ڕوخانی خانوەکانیانەوە لە لێواری رووباری “کاگایان” نیشتهجێ كراون و به دەیان هەزار هاوڵاتیش ناچاربوون بەرەو ناوچەکانی دیکەی فلیپین کۆچ بکەن. ئەوهش لەکاتێکدایە، لەماوەی شەش هەفتەی رابردوودا، ژمارەیەک زریان و باوبۆران ناوەندی ڤێتنمای گرتووهتهوه و بە هۆشیەوە، زیانێکی زۆر بەر ڕێگاوبان و بینا و خانووی هاوڵاتیان گەیشتووە. هەروەها زیاتر لە ١٥٩ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار خانووشی لهناو چوون.