بەهۆی بارینی بهخوڕی باران لە ویلایەتی “کێرالا” لە باشوری رۆژئاوای هێندوستان، رۆچوونی زەوی روویدا و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٣ کەس.
بە گوێرەی ههواڵنێرییهكانی ناوخۆی هێندوستاندا، ماوەی دوو ڕۆژە شهپۆلێك بارانی بهلێزمه شاری ئیدوکی سەربە ویلایەتی “کێرالا”ی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ٤٣ کەس گیانیان لهدهستداوه. ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای کارەساتەکە تیمەكانی فریاكهوتن دەستیان بە دەرهێنانەوەی ئەو هاوڵاتییانە کردووە کە لەژێر داروپەردوودا گیریانخواردووە و تا ئێستاش تیمەکان لە گەڕان بەردەوامن. بەرپرسانی پۆلیسی ئەو وڵاتەش باس لەوەدەکەن، مەترسی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان لە ئارادایە.