کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

ڕێكخراوی چاودێریکردنی ویرووسی کۆرۆنا ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند، ٦٦٤ هەزار و ٣٤٣ کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەو ویرووسه‌ بوون و لەو ژمارەیەش، ٣٦٥ هەزار و ٧٧٥ کەس لە وڵاتانی دیکەی جیهان جگە لە ئەمریکا، ئیتالیا و چین، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ،  ژمارەی تووشبووان بەم ویرووسه‌ لە ئەمریکا گەیشتووەتە ١٢٤ هەزار و ٦٧٦ کەس و لە ئیتالیا گەیشتووەتە ٩٢ هەزار و ٤٧٢ کەس، لە کاتێکدا كه‌ لە چین ٨١ هەزار و ٤٣٩ کەسە. خشته‌كه‌ هه‌روه‌ها نیشانی داوه‌ كه‌ ژمارەی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه‌ لە چین گەیشتووەتە سێ هەزار و ٣٠٠ کەس، لە ئەمریکا گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٢٧ کەس و لە ئیتالیاش گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٢٣ کەس.