كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان ڕایانگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان تاڵبان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا، شه‌پۆلی نوێی هێزه‌كانی تاڵبان له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ستی پێكردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی ئه‌ڕته‌شی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی “ته‌خار” له‌م وڵاته، لانیكه‌م ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥ كه‌سیش بریندرابوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشی ئه‌م گرووپه ئیسلامییه له باشووری ئه‌فغانستان بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی پۆلیس له ویلایه‌تی ئه‌رزه‌گان، ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له ویلایه‌تی “به‌لخ”یش ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.