کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فر له‌ وان

كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری

كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لەکاتی گەڕان بەدوای دو کەسدا کە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندان کەوتبوونه‌ ژێر هەرەسی بەفرەوە، بۆ جاری دوەم بەفر لەناوچەیەکی وان هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی توركییه‌ رایانگەیاندووه‌: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە شارۆچکەی باخچەسەرای سەر بە پارێزگای وان ژمارەیەک هاوڵاتی بێسەروشوێن بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لەکاتی گەڕانی تیمەكانی فریاكه‌وتن، بۆ جاری دوەم بەفر هەرەسی هێنایەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوكات پارێزگاری وان رایگەیاندووه‌: كاری گه‌ڕان و رزگاركردن هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا نازانرێت ژمارەی تەواوی ئەو کەسانە کە کەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوه‌ چه‌ند كه‌سن، بەڵام زیاتر لە ٥٠ کارمەندی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن کەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوه‌ و ژمارەیەکیان رزگار کراون.