
به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری كرێكاران له‌گه‌ڵ قه‌تارێكی بارهه‌ڵگر له سنووری باكووری ئه‌یاله‌تی “سۆنۆرا”، لانیكه‌م ٣٧ كه‌س له كرێكاره‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی مێكزیك له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، ئۆتۆبووسه‌كه له‌كاتی په‌ڕێنه‌وه له‌سه‌ری ڕه‌یلی قه‌تاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌تاره پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له كاتی چوون بۆ سه‌ر كار تووشی ئه‌م ڕووداوه بوون.
