تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سوورییه له ڕاپۆرتێكی دا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئێدله‌ب له ڕێكه‌وتی ١٢ی ژانوییه‌وه هه‌تا ڕێكه‌وتی ٦ی مارس، ٣٨٧ هاوڵاتیی مەدەنى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژەى بەوەشکردووە كه له‌و ژماره‌یه ١٠٤ كه‌سیان منداڵ بوون. راشیگەیاندووە، ئەو ماوەیەى هێرشەکانى تێدا کراوە، ماوەى نێوان دوو ئاگربەستە کە به نێوه‌ندگیریی توركییه و ڕووسییه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئەوەش لەکاتێکدایە، دوابەدواى پێکدادانەکانى ئه‌ڕته‌شی تورکییه و سوورییه لە ئێدله‌ب، ده‌وڵه‌تانی تورکییه و ڕووسییه لەسەر ئاگربەست لە ئێدله‌ب رێککەوتن. ئەو ئاگربەستەش دواى ئەوە هات، کە لە ماوەکانى رابردوودا دەیان سەربازى توركییه و سوورییه بەهۆى ئاڵۆزیی و گرژییەکانی نێوانیان لە ئێدله‌ب کوژران و ئەوەش ناکۆکى زیاترى خستووەتە نێوان تورکییه و ڕووسییه.