بە گوێرەى دوايين زانيارى ماڵپەری “ووڵد میتر” سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژمارهی ئەو كەسانەى كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە سەرتاسهری جيهان گيانيان لەدەستداوە بۆ ٢٢٠ هەزار و ٧١٣ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ١٧٩ هەزار و ٥٣٢ کەس.
تاوهكو بهیانی ڕۆژی پێنجشهممه ١١ی مانگی گوڵان، زۆرترين ژمارەى گيان لەدەستدان بەهۆى ویرووسی كۆرۆنا لە ئەمريكا تۆماركراوە بە ٦٠ هەزار و ١١١ كهس. لەدوای ئەمريكا وڵاتانی ئيتاليا به ٢٧ هەزار و ٦٨٢ كهس، ئيسپانيا ٢٤ هەزار و ٢٧٥ كهس، فهڕانسه ٢٣ هەزار و ٦٦٠، بریتانیا ٢١ هەزار و ٦٧٨، بێلژیك حەوت هەزار و ٥٠١ كهس، ئاڵمان شەش هەزار و ٣٧٤ كهس و لە ئێران به پێی ئاماری فهرمی خودی ڕژیم پێنج هەزار و ٩٥٧ كهس، گیانیان لهدهستداوه. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕژیم پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا چهند قات لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە زیاترە. ویرووسی کۆرۆنای نوێ له مانگی دێسامبری ٢٠١٩ له شاری “ووهان”ی چین سەریهەڵدا و پاشان بۆ نزیكهی ٢٠٠ وڵات تەشەنەى كرد و بووه پهتایهكی جیهانیی. شایانی باسه، لە سەرتاسهری جيهان، ٩٨٦ هەزار و ٣١٤ تووشبووى ویرووسهكه چاكبوونەتەوە و لە ئێستاشدا يەك مليۆن و ٩٧٢ هەزار و ٥٠٥ نەخۆش لە قۆناغى چارەسەركردندان.