کاژێر ١٢ی رۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك لە ناوه‌ڕاستی شاری بەسرە و لە نزیک نەخۆشخانەی کۆماریی ئه‌و شاره زیاتر له ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووداوی هاوشێوەی ئه‌و ته‌قینه‌وه نەبووە و شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه باس له گه‌وره‌یی ئه‌و ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن و تاوەکو ئێستا نازانین بە روونی ژمارەی قوربانییەکانی ئه‌و ڕووداوه چەندە، بەڵام باس لە کوژرانی زیاتر له 12 کەس دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراو و برینداران زیاتر ببێته‌وه. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پاشماوه‌كانی داعش له عێراق و هرێمی كوردستان ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه و چه‌ندین ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری ڕوویداوه.