ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی ئەو کەسانەی كه بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووه.
بەپێی داوائاماری قوربانیانیانی ویرووسی کۆرۆنا، لە سەرتاسەری جیهان ٢٤٤ هه‌زار و ٥٢٣ كه‌س وەک هەڵگری ئه‌م ویرووسه تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ١٠ هه‌زار و ٣١ كه‌س بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا ٨٦ هه‌زار و ٣١ کەس چاکبونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لەئێستادا ویرووسی کۆرۆنا لە ١٦٠ وڵاتی جیهان بڵاوبوەتەوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژمارەی ئەو کەسانەی كه له ئیتالیا توشی ئه‌م ویرووسه بوون گەیشتووەتە ٤١ هه‌زار و ٣٥ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٣ هه‌زار و ٤٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. لەبەرامبەردا لە چین لەماوەی ٤٨ سەعاتی رابردوودا هیچ توشبویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، تەنها سێ کەسیش بەهۆی ئەو ویرووسیەوە گیانیان لەدەستداوە. پێویسته ئاماژه بكرێ كه کۆی گشتی ژمارەی توشبووان لە چین گەیشتووەتە ٨٠ هه‌زار و ٩٦٧ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٧١ هه‌زار و ١٥٠ کەسیان چاکبونەتەوە و ٣ هه‌زار و ٢٤٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێرانیش به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ١٩ هه‌زار و ٦٤٤ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده‌بوون كه له‌و ژماره‌یه هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌رۆكی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، دانی به‌وه دانابوو كه داویین زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا ٥٠ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده ده‌بن و له هه‌ر ١٠ خوله‌كیشدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.