ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوو، نزیكه‌ی ٣٦ به‌ندكراو له ئێران به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له به‌یانییه‌كدا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه بڵاویكردووه‌ته‌وه وێڕای داواكاری بۆ ئازادكرانی سه‌رجه‌م به‌ندكراوان، ڕایگه‌یاندووه: ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌زاران به‌ندكراو له ٨ زیندانی جیاجیای ئێران له‌گه‌ڵ “كاردانه‌وه‌ی خوێناوی مه‌ئموورانی زیندان و هێزه ئه‌منییه‌كان” به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا، جێگری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقای ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ڕایگه‌یاندووه: “قێزه‌ونه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازی ڕه‌وای به‌ندكراوان، سه‌باره‌ت به پاراستنی گیانیان له به‌رامبه‌ر ویرووسی كۆرۆنا، هه‌ستاون به سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه و ده‌نگیان كپ كردوون.” له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، به پێی ڕاپۆرته پشتڕاست كراوه‌كان، به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌كی گه‌رم و گازی فرمێسك‌ڕێژ له هه‌ندێ له زیندانه‌كان، لانیكه‌م ٣٥ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه یه‌ك به‌ندكراو له‌كاتی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ناو زیندان گیانی له‌ده‌ستدابێ.