کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی “گمیچی” لە نێوان ورمێ و تەورێز دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوە کە له‌ نێوان دوو ماشێنی هەڵگری سووتەمەنی ڕوویداوه‌ و هه‌ر دوو ماشێنه‌كه‌ ئاگرییان گرتووە، دوو کەس لە سەرنشینانی ماشێنه‌كان گیانیان لەدەست داوه‌ و زیانێكی زۆری مادیشی به‌دواوه‌ بووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و خراپی و ناستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان لە ئێران و بەتایبەت کوردستان، ساڵانە به‌ سه‌دان کەس به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن.