کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری كۆترانی قه‌ندیل

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ر له‌

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ر له‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی سپای ڕژیم له‌ سنووری “كۆترانی” قه‌ندیل گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “عه‌بدۆلره‌حمان و سادق مۆرادی” خه‌ڵكی ئاوایی “قه‌بر حسین” سه‌ر به‌ شاری پیرانشار به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای ڕژیم له‌ سنووری ئه‌مشاره‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ته‌رمی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره‌ نه‌دراونه‌ته‌وه‌ بنه‌ماڵه‌كانیان.