له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی پاكده‌شت و ماروون له ڕۆژی شه‌ممه، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له شارستانی پاكده‌شت له ئۆستانی تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر چێوبه‌ست، به‌سه‌ختی برینداربوو و به‌دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ماروون له‌كاتی بڕینه‌وه‌ی لووله، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، گیانی له‌ده‌ستدا.