له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاری هه‌مه‌دان، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، ڕۆژی سێشه‌ممه كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ١٥ میتری له شاری مه‌لایه‌ر له ئۆستانی هه‌مه‌دان و داڕمانی دیواری چاڵه‌كه به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا كرێكارێكی ٣٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شارۆچكه‌ی “بوعه‌لی” هه‌مه‌دان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی تیرئاسن به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی هه‌مه‌دان ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا، ٢٤ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار له‌م ئۆستانه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له چاو ساڵی ٩٨، ١٤ له‌سه‌د به‌رزبووه‌ته‌وه.