ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گه‌ڵارێزان، به‌هۆی دوو ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی كرمان و عه‌سه‌لویه، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامدا، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی مه‌عده‌نی كرۆمیتی “ئاسمینیۆنی مه‌نوجان” له ئۆستانی كرمان به‌هۆی گیرخواردنی له نێوان عه‌ره‌بانه‌كانی هه‌ڵگرتنی به‌رد، به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شاره‌داریی عه‌سه‌لویه، له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.