ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی دوو ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی شیراز و كه‌ره‌ج، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له‌كاتی كار له بینایه‌كی كۆنی دوو نهۆمی له شه‌قامی “هجرت” له شیراز، به‌هۆی داڕمانی سه‌ربانی بیناكه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له نهۆمی سێ بینایه‌كی نیوه‌كاره له “گولشه‌هر” له كه‌ره‌ج، به‌ربووه‌وه ناو چاڵێكی ئاسانسۆر و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.