له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی شووش و تاران، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی به‌شی گوڵخانه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به ناوی “ڕه‌زا ئهلكهسیر” به‌دوای بڕیاری له ناكاوی به‌رپرسانی شیركه‌ت سه‌باره‌ت به ئێخڕاجی ناوبراو، ده‌ستیدایه خۆكوژی و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها، كرێكارێكی ٣٢ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارگه‌یه‌كی تهراشكاری له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “لۆپه زه‌نه‌ك” له جاده‌ی خاوه‌رانی تاران، به سه‌ختی تووشی سووتان هات و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.