کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان و كرمان

جان باختن دو کارگر در اصفهان و کرمان

له‌ ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “نه‌جه‌ف ئاباد”ی ئیسفه‌هان و كارخانه‌ی فوولادی شاری زه‌ره‌ند له‌ كرمان، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئه‌منییه‌ت له‌ شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “نه‌جه‌ف ئاباد”ی ئیسفه‌هان، له‌ كاتی پشوودان له‌ ژووری نیگابانی، به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رم كه‌ره‌وه‌، تووشی گاز گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كارخانه‌ی فوولادی زه‌ره‌ند له‌ ئۆستانی كرمان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو حه‌وزی ئاوی ئه‌م كارخانه‌یه، گیانی له‌ده‌ستدا.‌