به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی گه‌ڵارێزان دوو كرێكار له شاره‌كانی سه‌قز و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گه‌ڵارێزان، بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە گوندی بوبەکتانی شاری سەقز شۆفیری تراكتۆره‌كه به ناوی “عه‌بدوڵڵا هاشمی” گیانی لە دەستداوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ته‌نیا له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌شاره‌كانی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی له كاتی كار له گه‌ڕه‌كی “شادئاباد”ی تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر چێوبه‌ست گیانی له‌ده‌ستدا.