له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی دیوانده‌ره و تاران، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامیدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی تازه‌لاوی ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له زه‌وییه‌كی كه‌شاوه‌رزی له گوندی “وه‌زیر” له دیوانده‌ره، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی باڵابه‌ر له شه‌قامی “وه‌لیعه‌سر”ی تاران، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.