شەوی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو کرێکار له بیناییهك لەناو بازاڕی شاری ڕانیەدا لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند تەرمی دوو کرێکار دانیشتوی ئه‌مشاره کە لەکاتی کارکردن لە بینایەکی سێ ته‌به‌قه گیانیان لە دەستدا، بۆنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە گوازرایه‌وه. ئاماژەی بەشکرد، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە هەردوو کرێکارەکە لە بینایەکی سێ ته‌به‌قه لە ناو بازاڕی ڕانیە له‌كاتی بەستنی ئەسکەلە بوون و به هۆی بچڕانی سیمی ئه‌سكه‌له كه كه‌وتنه خواره‌وه.