ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكار له كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر جه‌ره‌سه‌قیل له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “سیمین ده‌شت”ی كه‌ره‌ج، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو كرێكاره كه وه‌ك نه‌سابی شووشه چووبوونه سه‌رێ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له به‌رازیی ٢٠ میترییه‌وه به‌ربوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا. له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه، یه‌كێك له كرێكاره‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.