له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی جۆغتای و نیشابوور، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار له گوندی “ئه‌ڵڵائاوا”ی شارستانی جوغتای له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ١٥ میتری ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها منداڵێكی ١٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له كوره‌خانه‌یه‌كی نیشابوور، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر غه‌ڵته‌ك بۆ ناو ده‌زگای پرێس، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.