له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئیلام و مه‌نووجان، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی سیروان له ئۆستانی ئیلام، له‌كاتی كار له كارخانه‌ی سیمانی ئه‌مشاره، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها مه‌عده‌نچییه‌ك له مه‌عه‌نی “كرۆمیتی فاڕیاب” له شارستانی مه‌نووجان،به‌هۆی داڕمانی توونێل به سه‌ختی برینداربوو و دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
