
له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له ئۆستانه‌كانی مه‌ركه‌زی و ئه‌لبۆرز، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له كارخانهیك له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه له ئۆستانی مه‌ركه‌زی، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی دوو تۆنی به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. له دوو هه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له ناوچه‌ی “مێهرشه‌هر”ی شارستانی كه‌ره‌ج له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
