به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م دوو كرێكار له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و خوزستان، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵكێك له ناوچه‌ی “محه‌ممه‌دشار”ی كه‌ره‌ج،به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری خاوێن كردنه‌وه‌ی هه‌وا، تووشی گاز گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شیركه‌تی پێترۆكیمیای “ماناتاو” له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی، له‌كاتی كار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، به‌ربووه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.